PM:05:20:30/05/2023
41292 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ٥٠٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
وەزارەتی
ناوخۆی عێراق بە بڕیاری فەرمی مامەڵەکردن بە دۆلاری لە هەموو مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتندا
قەدەغە کرد و لەسەر بازرگانان و فرۆشیاران و کڕیاران پێویستە لە کاتی کڕینی کەلوپەل
و شمەک لە بری دۆلار دینار بەکاربهێنن.
بە
وتەی شارەزایان، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و بەهاکەی
دادەبەزێنێت و ئەگەر لە هەرێمیش جێبەجێ بکرایە کاریگەرییکەی زووتر دەردەکەوت.