دوای سکاڵاکەی نەوەی نوێ بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە ١ی ماددەی ٥١ی ساڵی ١٩٩٢، درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نا دەستوورییە.
ئاماژەی
بەوەشدا، هەموو ئەو بڕیارانەی لە دوای بەسەرچوونی ماوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
لەو دامەزراوەیە دراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە و ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق
لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
لەوبارەیەوە
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند،
هەوڵەکانی نەوەی نوێ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمان رەتکرایەوە،
چونکە هیچ دامەزراوەیەکی دەستووی بۆی نییە تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە و ماوەکەی تەنیا
چوار ساڵە.
ئاماژەی
بەوەشدا، سەرجەم بڕیارەکانی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو هەڵدەوەشێنرێتەوە سەرجەم ئەو بڕیارانەی
لە دوای رێکەوتی ٩ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دەرچووە بەتاڵە و کاری پێناکرێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، دادگای فیدڕاڵی ئەوەی بۆ روون بوو کە بە نادەستووری ناساندنی درێژ کردنەوەی
تەمەنی پەرلەمان بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هەڵدەوەشێنرێتەوە،
هەر بۆیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دەربڕی.