سەردێڕ:

هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی ئاوی روبارێکی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکرێت

PM:04:06:30/05/2023

3388 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رەنگی ئاوی روبارێکی ئیتاڵیا لە شاری ڤینیس گۆڕا بۆ رەنگی سەوز، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئاوەکە بە ماددەی فلۆرۆسین رەنگی گۆڕاوە.


دەستەی هەرێمی بۆ پاراستنی ژینگە لە ئیتاڵیا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە ماددەی فلۆرۆسین بەکار هاتووە و بەهۆیەوە رەنگی ئاوی رووبارەکەی شاری ڤینێس.

ئاماژە بەوەشکرا، هیچ ماددەیەکی ژەهراوییان لە ناو ئاوەکە نەدۆزیوەتەوە و رۆژنامەکانی ناوخۆی وڵاتیش ئاماژە بەوەدەکەن، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی و گومان دەکرێت چالاکوانانی ژینگە لە پشت ئەو کارەوە بن.

هاوکات، ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو ئاوە بەو شێوە رەنگی دەگۆڕێت و لە ساڵی ١٩٦٨دا نیکۆلاس گارسیای هونەرمەندی ئەرجەنتینی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی ژینگەیی، بۆیەی سەوزی کردە ناو ئاوەکە.

ماددەی فلۆرۆسین ماددەیەکی بێ زیانە و ژەهراوی نییە و بۆ پشکنینی سیستمی ئاوەڕۆ بەکاردەهێندرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، قائیمقامی ناوچەی فینیتۆ لە شاری ڤێنسی ئیتاڵیا باسی لەوە کرد، دانیشتوانی نزیک کەناڵی ئاویی ڤینس ئاگاداریان کردونەوەتەوە، بەشێک لە ئاوی کەناڵەکە بۆ سەوز گۆڕاوە.













گەلەری