سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزی

PM:01:41:30/05/2023

19228 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی زێڕ بەهای ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٩٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە ١٠ رۆژی رابردوو زێڕ ١٥ دۆلاری بۆ یەک ئۆنسە لە نرخەکەی لەدەستدا.


بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ لە هەرێمی کوردستان بە ٤٢٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا ١٠ رۆژ لەمەوبەر بەهای مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هۆکاری کەمی رێژەی دابەزینەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەهای دۆلار کە لەگەڵ نرخی رۆژدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لەسەروو ١٤٧ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوای رێککەوتنی نێوان پارتی کۆماری و پارتی دیموکرات لە ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی بەربەستی قەرزەکانی ئەمریکا زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە، لە کۆنگرێس دەنگی لەسەر بدرێت.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٧ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨بە ٣٥٧ هەزار دینار


 













گەلەری