سەردێڕ:

لە کاتى داخستنى بازاڕ دۆلار بەرز بوەوە

PM:05:39:29/05/2023

25312 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ، ٣٥٠ دینار چوە سەر نرخەکەى.


ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ، ٣٥٠ دینار بەرز بووەوە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیر بووە لەکاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

لە چەند رۆژی رابردوو مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بانکی ناوەندی بەردەوام بێت لە خستەڕووی دۆلار بەو شێوەیەی ئێستا ئەوا بەهای دۆلار لە عێراق هاوشێوەی لوبنانی لێدێت.













گەلەری