سەردێڕ:

کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دوورمەودای راگەیاند

PM:04:07:13/09/2021

2784 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵیی ناوەندیی کۆریا (KCNA) بڵاوی کردەوە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە حکوومەتی پیۆنگیانگ بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی دوورمەودای تاقی کردووەتەوە.


ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەردوو تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراون و مووشەکەکان ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتریان بڕیوە.
راشیگەیاندووە کە کۆریای باکوور، وێڕای کەمی خۆراک و قەیرانی ئابووریی ھێشتا بەردەوامە لە بەرەوپێش بردنی لایەنی سەربازیی.
بەشێک لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەش، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە کۆریای باکوور تەنھا چەند کاتژمێرێک دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن جۆ بایدنەوە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئەنجامداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور، ھەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە لە ٢١ی ئاداردا، کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی دیکەی مووشەکیی ئەنجامداوە. 













گەلەری