سەردێڕ:

ئاوی رووبارێکی ئیتاڵیا رەنگەکەی بۆ سەوز دەگۆڕێت

دیمەنى گۆڕاوى ئاوى رووبارى گەورەى ڤینس لە ئیتاڵیا
PM:03:31:29/05/2023

6712 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە ئاوی کەناڵی گەورەی ڤێنس لە ئیتاڵیا رەنگەکەی بۆ سەوز گۆڕاوە و بەرپرسانی ئەو شارەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکارەکەی.


ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامی ناوچەی فینیتۆ لە شاری ڤێنسی ئیتاڵیا باسی لەوە کرد، دانیشتوانی نزیک کەناڵی ئاویی ڤینس ئاگادارییان کردوونەوەتەوە، بەشێک لە ئاوی کەناڵەکە بۆ سەوز گۆڕاوە.

بە پێی میدیای ئیتاڵی پۆلیس گومانی لە ژینگە پارێزانی ئەو شارە هەیە کە رەنگی سەوزیان کردبێتە نێوە ئاوى کەناڵەکەوە تاوەکو سەرنج بۆ رەنگی سەوز و پاراستنی ژینگە رابکێشن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ١٩٦٨یش نیکۆلاس گارسیا کە هونەرمەند بووە بۆیەی رەنگی سەوزی خستووەتە نێو ئاوی کەناڵەکە وەک نیشانەیەک بۆ پاک راگرتنی ژینگە.













گەلەری