سەردێڕ:

دوای سەردانەکەی بۆ سلێمانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتە تاران

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شاندێکى یاوەرى
PM:02:15:29/05/2023

2016 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دوای ئەوەی رۆژی۲۷ی ئەم مانگە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی و هەواڵگری سەردانی سلێمانی کرد،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی دیکە بەرەو تاران بەڕێکەوت.


نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندووە، سەردانەکەی قاسم ئەعرەجی بە سەرۆکایەتی شاندە ئەمنییەکە بۆ تاران بۆ گفتوگۆیە لەسەر پرسی ئاسایشی سنورەکان و بابەتی ئەمنی نێوان هەردوولا.

پێشتریش محەمەد باکپور فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاندبوو، لە دوای هێرشەکانیان بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم، لەگەڵ عێراق گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ دەرکردن و چەک داماڵینی پارتە کوردییەکان لە هەرێم و چاوەڕێی لایەنی عێراقی دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە.

هاوکات لە سەردانی۲۷ی ئەم مانگە قاسم ئەعرەجی بۆ سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی دەربارەی پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵات و هەردوو کەمپی کۆمەڵە لە زڕگوێز و دیموکرات لە کۆیە گفتوگۆیان کردووە.













گەلەری