سەردێڕ:

ئۆکرانیا: روسیا هێرشی کردوەتە سەر کیێڤ

AM:11:34:29/05/2023

3160 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی سەربازیی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا هێرشی ئاسمانی کردوەتە سەر کیێڤ و زیاتر لە ٤٠ موشەکی روسیاشیان لە ئاسمان دا تێکشکاندووە.


ئیدارەی سەربازیی شاری کیێڤ لە راگەیاندراوێک دا ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای روسیا دوبارە هێرشی ئاسمانیی کردوەتە سەر کیێڤی پایتەخت.

باسی لەوەش کردووە، هێزەکانی روسیا موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان ئاڕاستەی کیێڤ کردوە و ئەوەش ١٥مین هێرشی ئاسمانییە لە مانگی ئایاردا کرابێتە سەر شارەکە.

دەشڵێت، زیاتر لە ٤٠ موشەکی هێزی ئاسمانی روسیا لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیاوە لە ئاسمان دا تێکشکێندراون.

ڤیتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ بڵاویکردەوە، پارچەی هەندێک لە مووشەکە تێکشکێندراوەکان لە چەند ناوچەیەکی شار کەوتوونەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە زیان کەوتووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا دا بەردەوامە و لەوماوەیەشدا روسیا چەند جارێک هێرشی ئاسمانی توندی کردووەتە سەر کیێڤ.













گەلەری