سەردێڕ:

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:51:29/05/2023

5932 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دوێنێ لە یەکەم رۆژی هەفتەدا بانکی ناوەندی عێراق ئاستی خستنە بازاڕی دۆلاری بەرزکردەوە.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیر بووە لە کاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاری کراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

چەندین جار بەپرسە حکومییەکانی عێراق رایانگەیاندووە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە و هاوتای نرخی فەرمی خۆی دەبێت کە هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.

بەڵام نرخی دۆلار لە ئێستادا لە سەروو ١٤٥ هەزار دینارەوەیە و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵێننامەی بە خاوەن فرۆشگا و پێشانگا بازرگانییەکان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتندا تەنها دینار بەکاربهێنن.













گەلەری