ئەمڕۆش کاسبکارانی عەلوەی هەولێر بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان لە دژی رێگریکردن لە کارکردنیان و داخستنی شوێنی کارەکانیان و باس لەوەدەکەن، حکومەت هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.
یەکێک لە کاسبکارانی عەلوەی هەولێر باسی لەوەکرد، کارەکانیان وەستاوە و سەرجەم کاسبکاران بێکار بوون و بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان تاوەکو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێدەکرێت.
کاسبکاران دەڵێن، ئەوان تاوەکو ساڵی ٢٠٣٨ گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی ماوەبەسەرچوو
هەیە بەڵام ئێستا شوێنەکەیان دراوە بە کۆمپانیایەک و کۆمپانیاکەش دەیەوێت شوێنەکەیان
بگوازێتەوە.
ئەوەشیان خستەڕوو، ئێستا کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی کشتووکاڵییەوە دروستکردنی
ئەم کێشانە بۆ کاسبکارانی عەلوە دەبێتە هۆی ساغنەکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەوان داواکارییان ئەوەیە گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی
ماوەبەسەرچوو بمێنێتەوە چونکە ئەوان ساڵانە باج و پارەی ئاو و کارەبا دەدەن کەچی
حکومەت نایەوێت سودیان لێوەبگرێت و دەیەوێت سودەکە بۆ کەرتی تایبەت بێت.