سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت و خۆڵبارین دەستپێدەکات

AM:10:13:29/05/2023

23496 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵێکی سووک دەشڵێت، لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت."


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ، لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و شاری دهۆک هەروەها ناوچە شاخاویەکانی باکوور تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە پلەکانی دوێنی بەرزتر دەبنەوە و مەودای بینین لەنێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتردا دەبێت.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەشەوە کەشناسی دەڵێت، سبەی ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن لە ناوچە جیاجیاکان بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی باکور و خۆرهەڵات.

باسی لەوەشکردووە، خۆڵبارین و هەبوونی تۆز و خۆل سبەیش بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەمێننەوە و گۆرانکارییان بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەم جۆرەیە:

هەولێر : ٣٤پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٣ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٣پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٠پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٩ پلەى سیلیزى













گەلەری