PM:10:38:28/05/2023
39152 جار خوێندراوەتەوە
مێردمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری هەولێردا خنکاوە و پۆلیس و لیژنەی مەلەوانگەکانی شاری هەولێریش سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەن لە رووداوەکە.
رووداوەکە دوێنێ لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی نزیک گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر بووە و مێردمنداڵەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە، دوای ئەوەی لە ئاوەکەدا دەرهێنراوە براوەتە نەخۆشخانە.
ئەو مێردمنداڵە لە رەگەزی نێرە و بەپێی
زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نەخۆشخانە
لەژێر چاودێڕی چڕدا ماوەتەوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و خانەوادەکەشی
سکاڵایان لە مەلەوانگەکە تۆمارکردووە.
لە ئێستادا پۆلیس و لیژنەی مەلەوانگەکانی شاری هەولێر لەگەڵ ئەو مەلەوانگەیە
لێکۆڵینەوە دەکەن، چونکە پێشتریش کەسێکی دیکەی تێدا خنکاوە.
رزگار کۆچەر، هەولێر