PM:06:27:28/05/2023
11860 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە کۆی ٩٧,٤١٪ی دەنگە جیاکراوەکان کەمال کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت ٤٧,٨٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٥٢,١١٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ژمارەی دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ٢٦.٧ ملیۆن دەنگی هێناوە و کەمال کڵیچدارئۆغڵوش ٢٤.٥ ملیۆن دەنگی هێناوە.
لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری ٤٩.٥٢٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و کەمال کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت ٤٤.٨٨٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
بەپێێ یاساکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر یەکێک لە کاندیدەکانی
سەرۆکایەتی کۆمار پێویستە ٥٠+١٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی وەک راوە هەژمار
بکرێن و لە خولی یەکەم هیج کام لە کاندیدەکان ئەو ڕیژەیەیان بەدەست نەهێنا بۆیە
هەڵبژاردن خرایە خولی دووەم.