PM:02:21:28/05/2023
8576 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، قوتابخانەی حەمرینی کوڕان لە گەڕەکی روناکی تێکدراوە و بڕیارە بکرێت بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون، دەشڵێت، "دیار نییە ئەو کۆمپانیایە قوتابخانەکە دووبارە دروست دەکاتەوە یان نا."
عیسا حسێن سەرۆکی سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەولێر کێشەی کەمی قوتابخانەیان هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نۆ ساڵە قوتابخانەی دروستنەکردووە.
باسی لەوەش
کرد، ئەوان هیچ ئاگاداری تێکدانی ئەو قوتابخانەیە نەبوون و بەبێ ئاگاداری ئەوان
کراوە و قوتابییەکانیشیان بە میوانی بردووەتە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە.
ئەوەشی
خستەڕوو، ئەو قوتابخانەیە مێژووییە و شوێنەکەی بازرگانییە بۆیە بەو جۆرە تێکدراوە
و تاوەکو ئێستا دیار نییە ئایا قوتابخانەی دیکە دروست دەکرێتەوە یان نا.