سەردێڕ:

وەزیری دارایی هەرێم: پابەندی گۆڕانکارییەکانی بودجە نابین

PM:01:13:28/05/2023

8216 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەوان پابەندی رێککەوتنەکانی نێوان و هەرێم و بەغدا و پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ دەبن و لە دەرەوەی ئەوانەش هەر گۆڕانکارییەک بکرێت بە ناسایی دەزانن.


ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاوات جەناب وەزیری دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، ئەوان تەنها پابەندی رێککەوتنەکانی نێوان و هەرێم و بەغدا و پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گۆڕانکارییانە پێچەوانەی دەستوور و رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و هەرێمن و دەبنە هۆی دروستکردنی کێشە لە رێککەوتنەکاندا.

باسی لەوەش کرد، لە دەرەوەی ئەو رێککەوتنانە هەر گۆڕانکارییەک لە پرۆژەیاسایی بودجەدا کرابێت نایاساییە و پابەند نابن پێوەی.

وتیشی، لیژنەی دارایی پەرلەمان ناتوانن بڕگە و یاسا زیاد بکەن بۆ پرۆژەیاسای بودجە و ئەو گۆڕانکارییانە لە دژی رێککەوتنەکانی بەغدا و هەرێمن.

پێشتر، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ئەوان پابەندی هیچ گۆڕانکارییەکی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ نابن.













گەلەری