لە کاتی کارکردن لە خانوویەکدا لە ناحیەى کەلەکچى گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای شێخان لە زاری شاهێدحاڵێکەوە رایگەیاند، لە کاتی دروست کردنی خانوویەکدا کرێکارێک بە ناوی محەمەد عەلی، تەزووى کارەبا لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادى کراوە.
بە
پێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە تەمەنی ٢٧ ساڵە و خێزاندارە و باوکی
سێ منداڵە.
شاهێدحاڵەکان باسیان لەوەش کردووە، پێش کارکردن خاوەن خانووەکە داوای کردووە کارەبای ماڵەکەی
بکوژێننەوە، بەڵام ئەوان ناڕازی بوون دواتر شۆرتی کارەبا دروست بووە.
ناحیەى
کەلەک سەربە قەزاى شێخانە لە پارێزگاى دهۆک و ٧٣ کیلۆمەتر لە سەنتەرى شارى دهۆکەوە
دوورە.