پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئار تی رایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بازرگانێکی شارەکە دەستگیرکردووە کە سیانیان بران و هاکاری بوون و ئەوەی دیکەش هاوسەری کوژراوەکەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، چوار کەسیان لەسەر رووداوی کوشتنی بازرگانەکە دەستگیرکردووە کە سێ برا و هاوژینی بازرگانەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە
کاتی رووداوی کوشتنەکەدا گومان لە هاوسەرەکەی کراوە و دەستگیرکراوە و دواتر سێ تۆمەتبارەکەی
دیکە لە یەک ماڵدا دەستگیرکراون و هەرسێکیان برای یەکدین.
کاوە غەریب وتیشی، تۆمەتباران
دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و مەبەستیان لەو کارە ئەوە بووە دەست بەسەر سامانی
بازرگانەکەدا بگرن.
دوێنێ لە پارێزگای کەرکوک،
بازرگانێک لە ناو باخەکەی خۆیدا کوژرا، ئەو بازرگانە تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و خاوەنی
پاڵاوگەی نەوت بووە و نیشتەجێی شاری هەولێر بووە.