سەردێڕ:

لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:08:28/05/2023

22628 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنی بەهاکەی ٢٥٠ دینار بەرزبویەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنیدا بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ماوەی نزیکەی مانگێکە نرخی دۆلار لە نێوان ١٤٦ هەزار دینار بۆ ١٤٧ هەزار دینار جێگیر بووە لە کاتێکدا نرخی فەرمی خۆی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاری کراوە ١٣٢ هەزار دینارە.

چەندین جار بەپرسە حکومییەکانی عێراق رایانگەیاندووە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار ئاسایی دەبێتەوە و هاوتای نرخی فەرمی خۆی دەبێت کە هەر دۆلارێک بەرامبەر هەزار و ٣٢٠ دینارە.

بەڵام نرخی دۆلار لە ئێستادا لە سەروو ١٤٥ هەزار دینارەوەیە و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڵێننامەی بە خاوەن فرۆشگا و پێشانگا بازرگانییەکان پڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتندا تەنها دینار بەکاربهێنن.













گەلەری