سەردێڕ:

گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیپێکرد

AM:08:00:28/05/2023

3188 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد و ٦٤ ملیۆن و ١٦٠ هەزار دەنگدەر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، گەری دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و ٤٧ هەزار دەنگدەری نوێش لە دەنگدانەکەدا بەشدارن.

رکابەری پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لەنێوان رەجەب تەین ئەردۆغان کاندیدنی هاوپەیمانی کۆمار و کەمال کلێچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەتدایە، بەپێی زۆرینەی ئەو راپرسیانەشی کە کراوە ئەدۆغان ل گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.

لە ماوەی پێشووشدا، سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا دەنگی هاوپەیمانێتییەکەی خستە پاڵ هاوپەیمانێتی کۆمار و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەردۆغان راگەیاند.

ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لەدوای ئەوەوە دێت کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە ١٤ـی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی هیچ کام لە کاندیدانی سەرۆکایەتی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.

هەربۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم کە ئەمەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ خولی دووەم هەڵبژاردن ببرێت.


 













گەلەری