بانگهشهی ههڵبژاردن بۆ گهڕی دووهمی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا کۆتایهات و بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنەکە بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە سەرجەم بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا راگیران و سبەینێش هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردندا سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێرن.
بڕیارە سبەی خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە تورکیا دەستپێبکات
و تادێت ئاڵەنگاریەکانیش، لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو زیاتر
دەبێت.
ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لەدوای ئەوەوە دێت کە لە خولی یەکەمی
هەڵبژاردنەکان لە ١٤ـی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی هیچ کام لە کاندیدانی سەرۆکایەتی
دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.
هەربۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی
داهاتوو، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم کە ئەمەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی
دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات، پەنا بۆ خولی
دووەم هەڵبژاردن ببرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پرۆسەی دەنگدان لە خوولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی
تورکیا لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، و لە خوولی دوەمیشدا ٤٧ هەزار دەنگدەری نوێ کە
تەمەنیان دەگاتە سەروو ١٨ ساڵ مافی دەنگدانیان هەبوو.