بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەگەری هەیە شەپۆلەکانی خۆڵبارین دەست پێبکەنەوە و باران بارین بە شێوەی نمە باران بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەممە، عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی لەم دواییانەدا رووی لە کەشوهەوای عێراق بە گشتی کردووە ئاماژە بەوەدەدەن، عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێی کەشوهەواوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە وەرزی هاوین لە زۆربەی وڵاتان
دەستیپێکردووە و جوڵە نزمەکانی کەشوهەوا و وەرزی گەرما کاریگەری راستەوخۆی هەبووە
لەسەر شەپۆلەکانی خۆڵبارین و دووبارەبوونەوەی.
ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی ئایاردا پلەکانی گەرما بەرز و نزمی کردووە و لەوانەیە
شەپۆلی خۆڵبارین هەڵبکاتەوە و کە لەم رۆژانەی دواییدا کۆتایهات و ئەم دۆخە ناسەقامگیرەش
زیاتر پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەواوە هەیە.
وتیشی، "باران بارین بەردەوام دەبێت بەڵام بەشێوەی نمە باران و وەرزی باران بارینی داهاتووش لە مانگی تشرینی
دووەمەوە دەستپێدەکات."