لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش هەر ١٠٠ دۆلارێک ٣٠٠ دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێودەکرێت لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات، ئەمڕۆ
بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی پشووی رۆژی شەممەوە هیچ بڕە دۆلارێک ناخاتەڕوو، بەڵام لە
ماوەی هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق یەک ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٩٠٩ هەزار و
٤٨٢ دۆلاری خستوەتەڕوو.
ئەمە لە کاتێکدایە،
حکومەتی عێراقی چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەهای دۆلار، ئەویش لە رێگەی
زیادکردنی هەژموونی دینار؛ بەڵێننامە بە زۆربەی نوسینگەکانی بازرگانی ئۆتۆمبێل پڕکراوەتەوە
بۆ ئەوەی لە بری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن.
هاوکات، لە هەنگاوی
دیکەدا هەوڵدەدەن زۆربەی مامەڵە بازرگانییەکان و کڕین و فرۆشتن دینار بەکاربهێنرێت
و مامەڵەی دۆلار کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ناچاری کڕینی دۆلاری بازاڕ نەبن.