سەردێڕ:

دوای کشانەوەی ئەمریکا یەکەم فڕۆکەی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی کابوڵ نیشتەوە

PM:01:01:13/09/2021

6772 جار خوێندراوەتەوە

دوای کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکە ئەنجامدرا و فڕۆکەیەکی بازرگانی پاکستان نیشتەوە.


فڕۆکە پاکستانیەکە کەلوپەلی بازرگانی هەڵگربوو، بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی کابوڵ بێ هیچ کێشەیەک نیشتەوە، کە سەر بە هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی پاکستان بووە.

ئەو فڕۆکە بازرگانیە یەکەم فڕۆکەی بازرگایە بچێتە ئەفغانستان لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کۆتایی مانگی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی ئەفغانستانیان بەجێهێشت و بزووتنەوەی تاڵیبانیش کابینەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند.ا













گەلەری