سەردێڕ:

روسیا و ئۆکرانیا ١٠٦ ئەفسەر و سەربازى دیلیان ئاڵوگۆڕ کرد

PM:11:51:26/05/2023

2592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، پڕۆسەی ئاڵوگۆری سەربازانی دەستبەسەرکراو لەنێوان روسیا و ئۆکرانیا ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئۆکرانیا ئازادکراون.


ئاندرێ یەرماک، سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، پرۆسەی گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕی سەربازە دەستبەسەرکراوەکان، لە نێوان ئۆکرانیا و روسیا ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ١٠٦ سەربازی ئۆکرانیا کە هەشتیان ئەفسەرن، ئازادکراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سەربازانەی گەڕێندراونەتەوە ئۆکرانیا، ئەوانە بوون کە له‌ با‌خمووت لە ئەرکدابوون و لەلایەن سوپای روسیاوە بەدیل گیراون و زۆربەیان وەکو ونبوو ناوبرابوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی ساڵێک و سێ مانگە جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا هەڵگیرساوە، وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاواش بەردەوامن لەپاڵپشتی کردنی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا.













گەلەری