سەردێڕ:

تاوەکو کەی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت؟

PM:10:03:26/05/2023

27080 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارین لە هەرێم ئاستی بینین کەمبووەتەوە. دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت ئەم خۆڵبارینە تاوەکو سبەی بەردەوام بێت."


ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی بوونى خۆڵبارین لە هەرێم بە تایبەت لە ناوچەکانى باشورى هەرێم مەودای بینین لە هەولێر نۆ کیلۆمەترە و لە سلێمانی حەوت کیلۆمەترە.

باسی لەوەشکردووە، مەودای بینین مەوادای بینین لە زاخۆ هەشت کیلۆمەترە و لە کەرکوک سێ کیلۆمەترە.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەسناسی پارێزگاى سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "بەهۆی چالاک بوونی باوە لە کاتەکانی دوێنی شەو، ئەمڕۆ خۆڵ بارین بەردەوام دەبێت و سبەینێ کەم دەبێتەوە یان تەواو دەبێت، وتیشى، ساڵی رابردوو ١٧ حاڵەتی خۆڵ بارین تۆمارکراوە، بەڵام ئەمساڵ کەمترە".

هاوکات باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ ٧٨١ ملم باران باریوە کە ساڵی پار تاکو ئەمکاتە ٤٣٣ ملم باران باریبوو.













گەلەری