سەردێڕ:

هاتووچۆ: لەم کاتانەدا تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

PM:08:50:26/05/2023

11892 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ رایگەیاند، سبەی لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.


ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی بۆ ١٢ـی نیوەڕۆ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

باسی لەوەشکردووە، داخستنی تونێلی پێشڕەو لەو ماوەیەدا بەمەبەستی پاککردنەوەی تونێلەکەیە لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە.

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمڕەوە و سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە، تونێلی پێشڕەو درێژترین تونێلە لە عێراقدا لە دوای تونێلی زاخۆ و درێژییەکەی دەگاتە دوو هەزار و ٣٨٩ مەتر.


 













گەلەری