بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى بەڕێوبەرى خوێندنگە و قوتابخانەکانى کردووە ئاگاداریان دەکاتەوە لە ئەنجامدانى دوو کار.
ئەمڕۆ دووشەممە، تریفە محەمەد عەبدوڵا بەڕێوبەرى پەروەردەى رۆژهەڵات نوسراوێکى ئاراستەى بەڕێوبەرى سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانەکان و باخچە و یەکەکانى ناو دیوان و دەرەوەى دیوانى سەر بە بەڕێوبەرایەتییەکە کرد.
لە نوسراوەکەدا ئاگادارى سەرجەمى
بەڕێوبەرەکان کراوە کە داواى کەلوپەل و شتومەک و پارە لە شۆفێر و کۆمپانیاى
هاتووچۆ نەکەن و هەروەها لەگەڵ کۆمپانیا و دوکانى جلوبەرگى خوێندنگەکان
رێککنەکەون.
ئاماژە بەوەش کراوە بە پێچەوانەوە رووبەڕووى
لێپرسینەوەى یاسایى دەبن.
نوسراوەکە لە کاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لێبدرێت
و دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم خوێندنگەکاندا دەستپێبکاتەوە بە باخچەکانیشەوە. وەزارەتی
پەروەردە رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی نوێ باخچە و قوتابخانە حکومی
و ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.