سەردێڕ:

ئەم وڵاتەی دراوسێی عێراق هەلی خوێندن و راهێنانی فەرمانبەران بۆ عێراقییەکان دەڕەخسینێت

PM:04:21:26/05/2023

8028 جار خوێندراوەتەوە

لە رێگەی رێککەوتنێک لە نێوان سعودیە و عێراق ١٠٠ هەلی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی سعودیە پێشکەش بە خوێنداکارانی عێراق دەکرێت و خولی فێرکردن بۆ فەرمانبەران لە سعودیە دەکاتەوە.


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ سعودیە رێککەوتوون ١٠٠ پشکی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی سعودیە پێشکەش بە خوێندکارانی عێراق بکرێت و خولی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بکاتەوە.

ئەوەش هاتووە، گرنگترین ئەو پڕۆژە و دەستپێشخەرییانەی نەعیم عەبودی سەرۆکی لیژنەی خوێندن و گەنجان و وەرزش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی سعودیە و عێراق باسی کرد بریتیبوون لە:

*هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی سعودییەی وەک زانکۆی مەلیک سعود و زانکۆی مەلیک عەبدولعەزیز و زانکۆی عەبدولرەحمان بن فەیسەڵ و زانکۆی شازادە نورای کچی عەبدولرەحمان لەگەڵ زانکۆکانی عێراقی وەک زانکۆی بەغدا و زانکۆی کوفە و زانکۆی بەسرە و زانکۆی موستەنسەرییە و زانکۆت تەکنەلۆژیا لە بەرنامەی سەرەتای هەماهەنگی کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەرنامەی جێبەجێكردنی هاوبەش لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سعودیە.

* بەردەوامی لە بەرنامەی سەردانکردنی ١٠٠ توێژەری عێراقی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی ساڵانە لە زانکۆکانی سعودیە.

پڕۆژەکان بریتین لە:

*جێبەجێکردنی دوو بەرنامەی راهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر میکانیزم و بەرنامەکانی بواری وانەوتنەوە لە خوێندنی باڵای ئەلکترۆنی و خوێندن لە دوورەوە و خوێندن لە خوێندنگای بەهرەمەندەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

*جێبەجێکردنی دوو بەرنامەی راهێنان بۆ راگر و فەرمانبەرانی زانکۆ عێراقییەکان لە بواری پشتبەستن بە دانیشتوانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی هەڵسەنگاندن و خوێندن و راهێنانی سعودی.













گەلەری