سەردێڕ:

حکومەتى عێراق داوای لە سعودیە کردووە پشکی عەمرەکارانی عێراق زیاد بکرێت

بە رێکەوتنى ژمارەیەک هاوڵاتى عێراقى بۆ ئەنجام دانى حەج و عومرە
PM:01:11:26/05/2023

3308 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی عێراق لە وڵاتی سعودییە داوای کردووە، پشکی عێراق بۆ عەمرە زیاد بکەن و ژمارەی عەمرەکاران بەرز بکەنەوە بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار.


حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، شاندێکی عێراق لە سعودیە بەشدارن لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان سعودیە و عێراق و داوایان کردووە پشکی عەمرەکارانی عێراق زیاد بکرێت و ئاسان کاریان بۆ بکرێت.

وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی عێراقی داوایان کردووە پشکی عەمرەکارانی عێراق بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیاد بکرێت.

ئەوە لە کاتێک دایە، ساڵانە هەزاران عێراقی بە مەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج و عەمرە روو لە وڵاتی سعودیە دەکەن و لە وەرزی حەجی ئەمساڵ دا بەپێی ئاماری دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق، ٣٧ هەزار عێراقی رێوڕەسمی حەج ئەنجام دەدەن.













گەلەری