سەردێڕ:

ژاپۆن سزای بەسەر روسیادا سەپاند

AM:09:17:26/05/2023

1156 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن سزای بەسەر چەندین کۆمپانیا و دامەزراوە و کەسایەتی روسیا دا سەپاند.


ئەمڕۆ هەینی ئاژانسەکانى هەواڵەى جیهان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن بڕیاریدا، سزا بەسەر ٧٨ دامەزراوە و ١٧ کەسایەتی و ٨٠ کۆمپانیای روسیادا بسەپێنێت و سزاکان کۆمپانیا وەبەرهێنەکان و دامەزراوە سەربازییەکان و کەسایەتیە جیاجیاکانی وەک کەسانی سەربازی و میدیایی گرتوەتەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ژاپۆن ئاماژەی بەوەش کردوە، بە کۆی گشتی سزاکانی سەر روسیا تاکو ئێستا بەسەر ٧٠٠ کەسایەتی و ٢٠٧ دامەزراوەدا سەپاندووە.

ئەوە لە کاتێک دایە، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی هاوپەیمانیان بە بەردەوامی سزای دارایی و سەربازی قورس بەسەر روسیادا دەسەپێنن، ئەوەش وەک فشارێک لەسەر ئەو وڵاتە بۆ راگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا.

کۆتا جار لە لوتکەی وڵاتانیG7 کە هەفتەى رابردوو لە شارى هێرۆشیماى ژاپۆن بەڕێوەچوو، هەریەکە لە وڵاتانی، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆن و کەنەدا، تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێیان بەسەر روسیا دا کرد.













گەلەری