AM:11:49:13/09/2021
5692 جار خوێندراوەتەوە
لە پارێزگای موغڵا، پاسێکی گەشتیاریی خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا و لە ئاکامدا، کەسێک گیانی لەدەست دا و ٣٥ی دیکەش برینداربوون.
بهپێی زانیارییهكان رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان موغڵا-دهنیزلی رووی داوه، پاسە گەشتیارییەکە کە ژمارەیەک گەشتیاریی ئۆکرانی لە شارۆچکەی بۆدڕوم سەربە پارێزگای موغڵا بۆ شاری دهنیزلی دەگواستەوە خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا.
بەهۆی وەرگەڕانی
پاسە گەشتیارییەکەوە، شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش
تیمە فریاگوزارییەکان، بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی موغڵا و دهنیزلی.