سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: زۆربەی پڕۆژەکانی ناو بودجەی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

AM:12:31:26/05/2023

2816 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕێک لە پشکی هەرێم کەمنەکراوەتەوە و ئەگەری هەیە بەم زووانە دانیشتنی پەرلەمانی پەیوەست بە بودجە بەڕێوەبچێت و زۆربەی پشکی هەرێم خەڵک لێی سوودمەند دەبێت.


سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقی کەمنەکراوەتەوە و بڕگەکانی پەیوەست بە دابینکردنی مووچەی پێشمەرگە لە بودجەی عێراق وەک خۆی ماوە.

پێشبینی دەکرێت ئەمشەو سەرجەم بڕگە و ماددەکانی بودجەی عێراق لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت و لەم ماوەیەدا سەبارەت بە دانیشتنی تایبەت بە پڕۆژە یاساکە ئاگاداریان دەکەنەوە.

بڕێک پارە دیاری کراوە بۆ رسی وەبەرهێنان و دروستکردنی بەنداو و چەندین پڕۆژەی بەسوود و زۆربەیان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەشێکی زۆری پشکی هەرێمیش خەڵک سوود مەند دەبێت لێی و دەڵێت، "داوا لە خەڵکی هەرێم دەکەن چاوکراوە بن و رێگری لە گەندەڵی بکەن."













گەلەری