سه‌رۆكی روسیا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كۆڕبه‌ندی ئابوری ئۆراسیاى کرد و رایگەیاند، هه‌موان چاوه‌ڕوانی كه‌وتنی ئابوری روسیایان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه روی نه‌دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دووەم رۆژى كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی ئابووری ئۆراسیا به به‌شداری سه‌رۆكی وڵاتانی روسیا، بیلاڕوسیا، ئه‌رمینیا، كازاخستان و قیرغستان وکۆمارى مۆڵدۆڤا و تاجیکستان له ژێر دروشمی "ته‌واوكاری ئۆراسیا له جیهانی فره جه‌مسه‌ر دا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، "هه‌مووان چاوه‌ڕێی كه‌وتنی ئابووری روسیا بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بوون، نه‌هاته‌دی".
هه‌روه‌ها
سه‌رۆكی روسیا له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وتی، رۆژئاوا هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانانمان
له یه‌كێتی ئۆراسیا باوه‌ڕ پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین شێوازی سزادان و شێوازه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ پێفرۆشتن به‌كارده‌هێنن.
پوتن
باسی له‌وەش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی روسیا غاز بۆ ئه‌وروپا ده‌نێرێت، به‌ڵام پۆڵه‌ندا
و ئۆكرانیا بۆریی غازیان داخستووه، هاوكات ئۆكرانیا له‌م نێوه‌نده دا توانیویه‌تی
سوود له داهاته‌كانی ترانزێت وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی
روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، روسیا له میانی به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی، رێڕه‌وێكی
جیاوازی گرته‌به‌ر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی دۆستی
نین، هاوكات زیاد كردنی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی کە دۆستى مۆسکۆن.
سه‌رۆكی
رووسیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پاراستنی سه‌روه‌ری ئابووری و كێبڕكێی ئابووری
جیهانی، له گرینگ‌ترین ئه‌ركه‌كانی یه‌كێتی ئۆراسیایه و وتیشی، قه‌باره‌ی به‌شداریكردن
له كۆڕبه‌ندی ئابووری ئۆراسیا، بایه‌خی ئه‌و یه‌كێتییه له ئێستای جیهان به‌رجه‌سته
ده‌كات.
پوتن
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین گۆڕانكاری قووڵ و
بنه‌ڕه‌تی به‌خۆوه ده‌بینێت، وتیشی، هۆكاری ئه‌و گۆڕانكارییانه، به‌هێز بوونی سه‌روه‌ری
زۆرێك له وڵاتانه.