سەردێڕ:

بڕگەکانی گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پەسەندکرا

PM:10:11:25/05/2023

18596 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەوڵەکانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڕگەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی هاوڵاتیانی هەرێم لە بودجەی عێراقی پەسەند کرد.


سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی بڕگەی گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەندکردووە.
بەپێی ئەو بڕگەیە حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێت لەو پشکەی لە بودجەی عێراق بۆی دەنێردرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی هەرمانگێک بڕی ١٠٪ی پاشکەوتی مووچەی ساڵانی رابردووی بۆ دەگەرێنێتەوە.
رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی کرد و لە ١٣ی مانگ دا پەسەندی کرد و رۆژی ١٧ی ھەمان مانگ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد.

پێشتر باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند بوو، قەبارەی بودجەی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٣، دەگاتە ١٩٧ تریلیۆن و ٨٢٨ ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵ دا دەگاتە ٦٣ تریلیۆن دینار.

هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دا بە رێژەی لە ١٢.٦٧٪ جێگیر کراوە و لە کاتی تێپەڕاندنی بودجە دا هەرێمی کوردستان مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ دەنێردرێت و رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا بە شێوازێکە، هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت لە بانکێکدا دابنێت کە لەژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵیدا بێت و دەسەڵاتی بەکارهێنانیش لەژێر دەستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دا دەبێت.













گەلەری