سەردێڕ:

کەشناسى وادەى دەستپێکردنى شەپۆلێکى خۆڵبارینى دیارى کرد

AM:11:21:13/09/2021

34024 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى کەشناسى عێراق پێشبینییەکانى بۆ کەشوهەواى شارەکان هەتا رۆژى هەینى داهاتوو دیارى کرد و ئاماژەى بە هاتنى شەپۆلێکى خۆڵبارین کرد بۆ ناوچەکە.


ئەمڕۆ دووشەممە دەستەى کەشناسى عێراق ئاماژەى بەوە کرد کەشوهەواى سبەینێى شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانى گەرما روونادەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، کەشوهەواى رۆژى چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما هیچ گۆڕانکارییەکى تیادا روونادات.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە رۆژى پێنجشەممە پلەکانى گەرما لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکى خۆڵبارین روو لەبەشێک لە ناوچەکان دەکات و هەتا رۆژى هەینى داهاتوو بەردەوام دەبێت.













گەلەری