سەردێڕ:

لە بەحرکە سەگی بێلانە پەلاماری لەوەڕگەیەکیان داوە و ٣٠ سەر مەڕیان خنکاندووە

PM:02:05:25/05/2023

2696 جار خوێندراوەتەوە

لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆمەڵێک سەگی بێلانە پەلاماری مەڕومالاتی هاوڵاتییەکیان داوە و لەکۆی ٣٥ سەر ٣٠ سەر مەڕیان خنکاندووە.


لەو بارەیەوە خاوەنی مەڕوماڵاتەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو سەگانە بە ڕەوە دێن و بە یەکجار ١٥ سەگ هێرش دەکەن. وتیشی، لە ناوچەکە نزیکی ٢٥٠ سەگی بێلانە هەیە و لە ماوەی رابردوودا کەسێکی دیکە بەهەمان شێوە نزیکەی ١٥ سەر مەڕوماڵاتی سەگ خنکاندوویەتی.

باسی لەوەکرد، ژمارەی سەگەکان هێندە زۆرە، تەنها مەترسی لەسەر مەڕوماڵات دروستنەکردووە، بەڵکو مەترسی بۆسەر هاوڵاتیان و قوتابیان و ئەو کەسە بەتەمەنانەی بەیانیان دەچنە مزگەوت هەیە.

وتیشی، خاوەن مەڕوماڵاتەکان لە چاوەڕوانی حکومەتدان تا چارەسەریان بکات.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لە هەولێر چەندان حاڵەتی پەلاماری سەگی بێلانە بۆ سەر هاوڵاتیان تۆمارکراوە و لە تازەترین رووداویشدا سەگ پەلاماری هونەرمەندێکی میللی داوە و بە وتەی خۆی لە٤٠٪ی لوتی لە دەست داوە و رووخساری شێواوە.













گەلەری