هەفتەی رابردوو قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دایە سەرجەم شوێنکاری خواردن و خواردنەوەکان کە لەماوەی یەک هەفتەدا تانکی ئاوەکانیان بشۆن و پاکی بکەنەوە. ئەمڕۆش قائیمقامیەت رایگەیاند، وادەکە کۆتایی هاتووە و ئەوەی پابەند نەبووبێت شوێنەکەی دادەخرێت.
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌و ماوه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ شۆردنی تانكی سه‌ربانی هه‌موو ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنن دیاری كردبوو كۆتایی هات.
لەو بارەیەوە رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ند نه‌بووبن ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كه‌شیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، بڕیارەکە سەرجەم دوكانه‌كانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە
و هەموو ئەوشوێنانەی خواردن و خواردەمەنی بەرهەمدەهێنن دەگرێتەوە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، به‌هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما و بۆ رێگریكردن له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشییه‌كان؛ لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كانیان به‌وردی
له شۆردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی تانکی سەربانی شوێنه‌كان ده‌پرسنەوە.
دەشڵێت، تانكی
سه‌ربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردووە، به شۆردن و به‌پاككردنه‌وه خاوێن نابێته‌وه
له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیان بەگۆڕین هەیە، چونکە به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
ژه‌نگ یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی لەش توانای شیكردنه‌وه‌ی نییه، بۆیه له‌ناو گه‌ده
و له‌شدا ده‌نیشێت و مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و شێرپه‌نجه ده‌كات.
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، هه‌فته‌ی رابردوو و لە ١٧ی مانگدا، بۆ شۆردن وخاوێنكردنه‌وه‌ی تانكییەکانیان، قائیمقامیەتی سلێمانی ماوه‌ی حه‌وت رۆژی بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و
خواردنه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنن د‌یاریكردبوو.