سەردێڕ:

لە ئەفغانستان حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

AM:08:59:25/05/2023

1812 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای گۆر لە رۆژئاوای ئەفغانستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.


عەبدولواحید حاماس وتەبێژی پارێزگای گۆر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە شارۆچکەکانی ناوەند و پاسباندی پارێزگای گۆر روویداوە.

عەبدولواحید حاماس باسی لەوەکرد، حەوت کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و چەندین ماڵ و دوکان ژێرئاو کەوتوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لافاو لە پارێزگای مەیدان وارداک ٣٠ خانووی تێکداوە و ٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی کەوتووەتە ژێرئاو.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ئاو و وزەی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بارانه‌ بەخوڕەی لە ماوەکانی رابردوودا باریوە رووبارەکان سەرڕێژبوون و بوونەتە هۆکاری درووستبوونی لافاو. ئەگەری بەردەوامبوونی مەترسیی لافاوی راگەیاند.














گەلەری