سەردێڕ:

لە بڕگەى نۆى ماددەى ١٣ى پڕۆژەیاساى بودجە هەرێم پابەند کرا

AM:12:00:25/05/2023

30396 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕگەى نۆ لە ماددەی ١٣ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجە پابەندبێت بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن و لە بڕگەیەکى دیکە دا هاتووە، هەموو داهاتە نانەوتییەکان رەوانەی حکومەتی عێراقی بکات.


لە بڕگەکانی بودجەی عێراقی لە بارەى پشکی هەرێم و ئەرکی حکومەتی هەرێم هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجە پابەند بێت بە ناردنی بڕی ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ئەرکی فرۆشتن جێبەجێ بکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانیش بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی و لیژنەیەکی تایبەتمەندیش بۆ چاودێری و وردەکاری ئەو پرسە دادەمەزرێنرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پابەند بێت بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران لە وادەی خۆیدا بەبێ دواکەوتن و لە بەشێکی ترى بڕگەیەکدا هاتووە کە "قەرەبوویان بکاتەوە".

باس لەوەش کراوە، هەموو داهاتی نەوتی عێراق و هەرێم لە هەژمارێکی بانکی بە سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی عێراق و چاودێری وەزارەتی دارایی هەرێم کۆ دەکرێتەوە.













گەلەری