سەردێڕ:

رۆژنامەى واشنتۆن پۆست: هێزە چەکدارەکانى روسیا تووشى لێکترازان بوون

PM:11:47:24/05/2023

3940 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی ئاشکراى کرد، هێزە شەڕکەرەکانی ڤاگنەری سەر بە سوپای روسیا دووچارى لێکترازان بوون.


رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بە دواین لێدوانەکانى یاڤگینی بریگۆجینی فەرماندەی هێزی ڤاگنەری سەر بە سوپای روسیا کردووە و نوسیویەتى وتەکانی ئەو بەرپرسە دەریدەخات هێزە سەربازییەکانی روسیا لەناوخۆیان دا پەرت بوون، بە تایبەتى دواى ئەوەى فەرماندەى هێزەکانى ڤاگنەر دژى سەرکردایەتى سەربازى روسیا لە راگەیاندنەکانەوە قسەى کرد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەکانی پێشتر دا هەڕەشە لە بریگۆجین کراوە هێزەکانی لە باخموت نەکشێنێتەوە، ئەوەش لەکاتێک دایە بەشێکی زۆری شەڕکەرەکانی هێزی ڤاگنەر لەزیندانیان پێکدێت، کە بەڵێنیان پێدراوە ئەگەر لە جەنگەکە دا سەربکەون ئەوا فەرمانی ئازادکردنیان بۆ دەردەچێت.

واشنتۆن پۆست باسی لەوەش کردووە، هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی بریگۆجین بۆ راگەیاندنەکان ئەو راستیە دەردەخات هێزەکانی روسیا نا رێکی لە بەڕێوەبردنیان دا هەیە و ناتوانن شەڕەکە ئيدارە بدەن.

چەکدارەکانى ڤاگنەر، گروپێکى نا رێکخراون و پشتیوانى سوپاى روسیا دەکەن لەو وڵاتانەى روسیا دەستتێوەردانى سەربازییان تێدا دەکات.













گەلەری