سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا نرخی کارەبا نزیکەی نۆ هێندە زیاد دەکات

PM:03:43:24/05/2023

4120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پێوەری زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون سەر بە وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای نیشتیمانی کە بەشێوەی کارتە، لە ١٨ دینارەوە بووەتەوە ١٥٦ دینار. دەشڵێت، "سیستمەکە بەسەر تەواوی هاوبەشانی پێوەری زیرەکدا جێبەجێدەکرێت."


عەلی ئیسماعیل عەبدولغەنی بەڕێوەبەری پێوەری زیرەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان و بەدواداچوون سەر بە وەزارەتی کارەبا باسی لەوە کردووە، جاران بە درێژایی ساڵ نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبای نیشتیمانی بەشێوەی کارت، کە لە چەند شوێنێکی هەولێردا کاریپێدکرێت، ١٥ دینار بوو، دوایی بووە ١٨ دینار، بەڵام ئێستا نرخی ١٥٦ دینارە بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نرخە بەراورد بە پارەی مۆلیدەکان لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکان کەمترە بە جۆرێک لە مۆلیدەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون هەر کیلۆواتێک بە ٤٥٠ دینارە.

عەلی ئیسماعیل ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆژەی پێدانی کارەبا بەشێوەی کارت ئێستا لە چەند پڕۆژەیەکی شاری هەولێر وەک بازاڕی لەنگە و چەند شوێنێکی دیکە دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگ سیستمەکە بەسەر تەواوی هاوبەشانی پێوەری زیرەکدا جێبەجێ بکرێت.

لە سیستمی پێدانی کارەبا بەشێوەی کارتدا هاوڵاتیان دەبێت مانگانە کارتێک بکڕن و بەپێی ئەو باڵانسەی دەیکڕن کارەبا بەکاردەهێنن. بیانووی حکومەتیش بۆ ئەو پرۆسەیە ئەوەیە کارەبای ٢٤ کاتژمێری بداتە هاوڵاتیان.













گەلەری