سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی لافاوەوە لە ئیتاڵیا ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:03:24/05/2023

2128 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو لافاوەی لە هەفتەی رابردووەوە لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا دەستیپێکردووە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.


لە هەفتەی رابردووەوە لافاوێکی بەهێز رووی لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا کردووە و تاوەکو ئێستا ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٥٠ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

هاوکات، لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا هۆشداری لە بارانی بەلێزمە دەدرێت و زەنگی ئاگاداری لە ئاستی سووردا درێژەی هەیە.

لەو شار و ناوچانەی ئاوی لافاو کشاوەتەوە و نەماوە، دانیشتوانەکەی دەستیان بە پاککردنەوە و دیاریکردنی زیانەکان کردووە.
No description available.
No description available.
No description available.
No description available.
No description available.

No description available.












گەلەری