سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و نمەباران دەبارێت

AM:11:08:24/05/2023

13360 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بارینی نمەباران دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان هەیە و بەهۆی رەشەباوە لە ناوچەکانی سلێمانی تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، پلەکانی گەرما ١ تا ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە و هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەی پێنجشەممە، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران لەگەڵ هەورە تریشقە هەیە بە تایبەتی لە پارێزگای دهۆک، پلەکانی گەرماش ١ تا ٣ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

ئەوەش هاتووە، خێرایی با مامناوەند دەبێت و خێراییەکەی لە نێوان ٢٠ تا ٢٢ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات بە گوێرەی بڵاوکراوەی کەشناسی، ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان ناوچەی گەرمیانە و پلەی گەرما تیایدا ٤٢ پلەی سیلیزییە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەیە و پلەی گەرما تیایدا ٢١ پلەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٣٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەى سیلیزى

زاخۆ:٣٢ پلەى سیلیزى

سۆران: ٢٩ پلەى سیلیزى

گەرمیان:٤٢ پلەى سیلیزى













گەلەری