لەماوەی رابردوودا، نەوەی نوێ لە رێگای سەرۆکی جوڵانەوەکە و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی بەغدا و هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ٩ی ١٠ی ٢٠٢٢ بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرزێکی دیکەی یاسادانان درێژکرایەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە.
هەروەها، لە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٢ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تۆمارکرد.