سەردێڕ:

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

AM:10:14:24/05/2023

33008 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلار ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات دوێنێ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا و بانکی ناوەندی عێراقیش زیاتر لە ٢٦٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.

ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرجکردنی لە دەرەوەی وڵات.

وتیشی، "ئەو جوڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووەتەوە."

باسی لەوەشکرد، دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوودا دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن.













گەلەری