سەردێڕ:

وەقایعى کوردستان کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى بڵاوکردەوە

PM:08:35:23/05/2023

3688 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی هەرێم سەرەڕای شەڕ و گرژییەکان ئەندامانی نوێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی دیاری کرد و دوو ئەندامی نوێ دەست بە کار دەبن.


پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاندووە، بە پشت بەستن بە بڕگەی ١ لە ماددەی ٥٦ی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی هەموار کراو خاڵی یەک لە بڕگەی یەکەمی ماددەی ٥ی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان دوو بڕیار درا.

بڕیاری یەکەم: بەردەوام بوونی کاری ئەم کەسانە وەک ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ کە دەست پێدەکات لە رۆژی کۆتایی هاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە رێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠١٩: - هەندرێن محەمەد - نەهرۆ سەلیم - عەبدولسەمەد خزڕ - شێروان زرار - ئیسماعیل حەمە عەلی - سلێمان مستەفا.

بڕیاری دووەم: هەڵبژاردنی هەریەک لەم کەسانە وەک ئەندامی نوێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە رۆژی دەرچوونی بڕیارەکە:
- عەلی ساڵح 
- کامەران نەشئەت
لە رۆژی رابردوو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لەسەر پلە و پۆست لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە ناو هۆڵی پەرلەمان شەڕ و هەرایان نایەوە و پارتی دەیوت بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمسیۆن کارا کراوتەوە و یەکێتیش دەیوت بەبێ ئامادە بوونی سەرۆکی پەرلەمان بڕیارەکان مردوون.

مژدە مەحموود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەم لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەو شەڕ و ئالۆزییەی یەکێتی و پارتی دروستیان کرد تەنیا سیناریۆ بوە و بۆ شاردنەوە و غافڵ کردنی خەڵکە لە دواکەوتنی مووچە و باجی زیادە و کامێرای تیژ رەوی نوێ.













گەلەری