سەردێڕ:

لەسەر پرسی کەم بوونەوەی هەناردەی غاز شاندى حکومەتی عێراق سەردانی ئێران دەکات

PM:08:18:23/05/2023

1704 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، شاندێک بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران و وەزیری کارەبای عێراق سەردانی ئێران دەکەن بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی کەم بوونەوەی هەناردەی غاز بۆ عێراق.


ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو ئێران غازی هەناردە کراو بۆ عێراق بە رێژەی ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا کەم کردووەتەوە.

دەشڵێت، "هیچ کێشەیەک بۆ پارەی غازی ئێران دروست نەبووە و هیچ برێکیش قەرزار نین".

ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی زۆر بە پرسی کارەبا و باشتر کردنی رێکخستنەکان دەدات و شاندێک بە نوێنەرایەتی محەمەد شیاع سودانی و وەزیری کارەبای عێراق، سەردانی ئێران دەکەن بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو پرسە.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی کارەبا پلانی داناوە بۆ بەرهەمهێنانی ٢٤ هەزار مێگاواتی رۆژانە و باشکردنەوەکان ئێستا هەستی پێدەکرێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو و ئەگەری هەیە رێژەی کارەبای بەرهەمهێنراوە بگەیەنن بە ٣٥ هەزار مێگاوات.













گەلەری