سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار دوای داخستنی بازاڕ

PM:05:07:23/05/2023

28612 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو، بەراورد بە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ لە بەیانى ئەمڕۆ، نرخەکەی ١٠٠ دینار بەزربووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێک دا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

شارەزیانی بازاڕی دارایی، هۆکاری بەرزی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم دەگەڕێننەوە بۆ بردنە دەرەوەی دۆلاری ناوخۆ لەلایەن گەشتیاران و سڕکردنی بازاڕی دراوە لەلایەن بەشێک لە بازرگانانەوە.

هاوکات، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم هۆکارێکی دیکەی بەرزی بەهای دۆلارە، چونکە فرۆشتنی ئەو نەوتە دۆلاری ناوخۆی زیاد دەکرد و ئێستا ئەو بڕە دۆلارە بۆشایی لە بازاڕ دا زیاد کردووە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.













گەلەری