سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنێکی نوێی راگەیاند

PM:03:41:23/05/2023

3972 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم گشتاندنی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستان و بەناوەندیکردنی سەرجەم داهاتە گشتیەکانی راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی داریی و ئابووری ماوەبەسەرچووی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاردراوە بە رێکخستنەوە و بەناوەندیکردنی سەرجەم داهاتە گشتیەکانی بەشیوەیەک گشت داهاتەکان لە هەژماری تایبەت بە داهاتی گشتی دابنرێن.

باسی لەوەشکردووە، داهاتەکان بەشێوەی ئاگادارکردنەوە بخرێنە سەر هەژماری داخراوی تایبەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی منارە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە بەشداری جێگرەکەی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بە رێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێم کردووە.
May be an image of text













گەلەری